مستەفا چاوڕەش لە سەر جێگیرکردنی هێزەکانی پاسەوانی سنور چی دەڵێت؟

(0) / / كوردستان / مستەفا چاوڕەش


Dec 21, 2022

قەبارەی فۆنت:

فەرماندەی یەکەی 70 ی هێزەکانی پێشمەرگەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان هەڵوێستی خۆیی لە سەر پلانی جێگیرکردنی هێزەکانی پاسەوانی سنور لە سنورە هاوبەشەکانی هەرێمی کوردستان و وڵاتانی دراوسێ ڕاگەیاند.

مستەفا چاوەڕەش لە وتووێژی لە گەڵ دەنگی ئەمریکا ڕایگەیاند کە ئاسان نییە ڕێگا بە هێزێک بدرێت لە سنورەکان جێگیر بێت لە کاتێکدا کە ئەو سنورانە چەندین ساڵە لە لایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە دەپارێزرێن.

ناوبراو وتی کە ئەگەر هەر هێزێکیش درووست بکرێت دەبێت لە خەڵکی هەرێمی کوردستان بێت.

مستەفا چاوڕەش وتی کە وەک هێزەکانی 70 هیچ فەرمان و ئاگادارکردنەوەیەکی فەرمیمان لە سەر ئەو بابەتە بە دەست نەگەیشتووە و بڕیارەکەش تا ئێستا نەچووەتە بواری جێبەجێکردنەوە./.