مستەفا چاوڕەش لە سەر دۆخی ناوخۆیی یەکێتی چی دەڵێت؟

(0) / / كوردستان / مستەفا چاوڕەش


Jan 15, 2023

قەبارەی فۆنت:

فەرماندەی هێزەکانی 70 ی پێشمەرگەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە سەر دۆخی ناوخۆیی ئەم حزبە دڵنیایی دا.

مستەفا چاوڕەش بە کەناڵی ڕووداوی ڕاگەیاندووە کە ئەوەی لە سەر دۆخی ناوخۆیی یەکێتی باس دەکرێت کە ئاڵۆزە، بە هیچ جۆرێک شتی وا نییە.

ناوبراو وتی کە من بەرپرسیاریەتیم هەیە و لە خۆمەوە قسە ناکەم و ئەوەی کە باس لە ئاڵۆزبوونی دۆخی یەکێتی دەکرێرت بە هیچ جۆرێک وا نییە.

مستەفا چاوڕەش سەبارەت بە لێدوانەکانی ئاراس شێخ جەنگی وتی کە من لێدوان لە سەر قسەی هیچ کەسێک نادەم بەڵام ئاڵۆزی لە ناوخۆی یەکێتی ڕاست نییە./.