هەسەدە هەڵمەتێکی بەرفراوانی لە دژی داعش دەستپێکرد

(0) / / ئاسیا / هەسەدە


Mar 29, 2021

قەبارەی فۆنت:

هێزەکانی سوریای دیمۆکرات بە هاوکاری هێزەکانی هاوپەیمانان هەڵمەتێکی بەرفراوانیان لە دژی شانە نوستووەکانی داعش لە کەمپی هول دەستپێکرد.

ئەو هەڵمەتەش بە بەشداری 6 هەزار هێزی ئەمنی و بە ئامانجی کۆتایی هێنان بە کاریگەری داعش لەو کەمپەدا بەڕێوە دەچێت.

سیامەند عەلی بەرپرسی ڕاگەیاندنی هەسەدە وتی کە هەڵمەتی هێزە ئەمنییەکان پاش ئەوەیە کە جموجوڵی خێزانەکانی داعش لە نێو کەمپی هول زیادی کردووە و ڕۆژانە ئامارەکانی تاوان تێیدا بەرز دەبێتەوە.

ناوبراو وتی کە ئەندامانی داعش و بەشێک لە خێزانەکانی ئەوان پۆلیسی مەزهەبی و دادگا تایبەتەکانی خۆیان لە کەمپەکەدا زیندوو کردووەتەوە و منداڵان لە سەر هەمان ئایدۆلۆژیای داعش پەروەردە دەکەن و ئەمەش دەتوانێت جیلێکی نوێی داعش لە داهاتوودا بخاتەوە ناوچەکە.

بەرپرسی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیمۆکرات هەروەها وتی کە کەمپی هول بووەتە ناوەندی چالاکییەکانی داعش و لانیکەم لە ماوەی ئەمساڵدا 47 کەس لە کەمپەکەدا کوژراون./.