بۆ 400 ملیار دینارەکەی بەغدا ڕەوانەی هەرێم نەکراوە؟

(0) / / كوردستان / تەیف سامی


Dec 22, 2022

قەبارەی فۆنت:

هەوڵەکانی وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزیر و پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا بۆ ناردنی 400 ملیارەکەی حکومەتی ناوەندی بە ئەنجام نەگەیشتووە و تا ئێستا وەزیری دارایی عێراق واژۆی لە سەر ناردنی ئەو بڕە پارەیە نەکردووە.

بە پێی زانیارییەکان ئەمیندارێتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پاڵپشت بە بڕیاری ئەنجومەنەکە، نووسراوی بۆ وەزارەتی دارایی کردووە کە ئەو 400 ملیارە خەرج بکرێت بەڵام تا ئێستا وەزیری دارایی عێراق واژۆی لە سەر نووسراوەکە نەکردووە.

تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق پێشتریش لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران تێبینی لە سەر بڕیاری ناردنی 400 ملیار دینارەکە هەبووە و پێی وابووە کە نایاساییە و پێدەچێت ئامادە نەبێت واژۆ لە سەر ناردنی بکات./.