تەیف سامی: ئامادەم مووچەی خانەنشینانی هەرێم هاوتای عێراق بكەم

(0) / / عێراق / ڕوانگە تەیف سامی کوردستان موچە


May 22, 2024

قەبارەی فۆنت:
ڕوانگە - ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەبارەی هاوتاكردنی مووچەی خانەنشینانی هەرێم هاوشێوەی عێراق زانیاریی نوێ ئاشكرادەكات و دەشڵێت، "وەزیری دارایی رایگەیاندووە كە ئامادەیە مووچەی خانەنشینانی هەرێم هاوتای عێراق بكرێت".
 
د. جەمال كۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق راگەیاند، سەرۆكی دادگای فیدراڵیی عێراق لەبارەی هاوتاكردنی مووچەی خانەنشینانی هەرێم جەختیكردووەتەوە كە بڕیاری دادگای فیدراڵی جێبەجێدەكرێت لە زاخۆوە تاوەكو بەسرە مووچە هاوتادەكرێت.
 
ئەو پەرلەمانتارە باسی لەوەش كرد، سەرۆكی دادگای فیدراڵی ئاشكرایكردووە كە لە چەند رۆژی رابردوودا لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق كۆبووەتەوە و تەیف سامی وتوویەتی "ئامادەم مووچەی خانەنشینانی هەرێم هاوتای عێراق بكەم بەو مەرجەی لیستەكانیان رەوانەی بەغداد بكرێت".
 
ئەندامەكەی لیژنەی دارایی وتیشی، "ئەگەر مووچەی خانەنشینانی هەرێم هاوتای عێراق بكرێت مووچەكانیان زیاددەكرێت"