کۆمەڵی دادگەری هەڵوێستی خۆیی لە سەر بڕیارەکەی بافڵ تاڵەبانی ڕاگەیاند
(0) /
سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەری لە پەرلەمانی کوردستان پاڵپشتی خۆیی بۆ بڕیارەکەی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بۆ داخستنی ئەو شوێنانەی کە لە گەڵ داب و نەریتی کوردەواری یەکناگرنەوە، دەربڕی و وتی کە بڕیارەکەی بافڵ تاڵەبانی بۆ داخستنی یانە شەوانەکانی سەرچنار و شوێنەکانی دیکە، جێی دەستخۆشی و پشتیوانییە.
عەبدولستار مەجید وتی: داوا دەکەین کە بڕیارەکە هەموو ئەو شوێنانەی دیکەش بگرێتەوە کە بوونەتە سەرچاوەی بەدڕەوشتی و تاوان، بە تایبەت قومارخانەکان.
ناوبراو وتی کە تەنیا شتێک کە دەتوانێت ئەم گەلە بپارێزێت، پارێزگاریکردنە لە بنەما ئەخلاقییەکان و پابەندی بە دینەوە کە مایەی شانازی و هەبوونی ئێمەیە.
ئەو بەرپرسەی کۆمەڵی دادگەری وتی کە پێویستە داخستنەکە یەکجاری بێت و جارێکی دیکە لە ژێر هیچ گوشار و پاساوێکدا ڕێگا بە کردنەوەیان نەدرێت./.
تێبينيێك بنێرە: