ژمارەی داعشە کوژراوەکانی ساڵی 2022 لە عێراق ئاشکرا بوو

(0) / / ئاسیا / تەحسین خەفاجی


Dec 27, 2022

قەبارەی فۆنت:

فەرماندەیی پرۆسە هاوبەشەکانی عێراق ڕایگەیاند کە لە ساڵی 2022 زیاتر لە 200 تیرۆریستی داعش لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم وڵاتەوە کوژراون.

تەحسین خەفاجی وتەبێژی فەرماندەیی پرۆسە هاوبەشەکانی عێراق وتی کە ژمارەی ئەندامانی گرووپی تیرۆریستی داعش لە عێراق زۆر کەمە و زۆربەی ئەوانەش عێراقین.

ناوبراو وتی کە تیرۆریستانی داعش کەڵک لەو بۆشاییە ئەمنییە وەردەگرن کە لە نێوان هیزەکانی عێراق و هێزی پێشمەرگەی کوردستاندا هەیە و دەبێت بۆ چارەسەرکردنی ئەم دۆخەش هاوئاهەنگی لە نێوان هەر دوو لادا هەبێت.

خەفاجی وتی: لە ساڵی 2022 زیاتر لە 200 تیرۆریستی داعشیمان کوشتووە کە زۆربەیان لە سەرکردە و فەرماندەکان بوون و کراونەتە ئامانجی هێرشە ئاسمانییەکان./.