عێراق ساڵی 2022 لە دژی داعش چی کردووە؟

(0) / / ئاسیا / تەحسین خەفاجی


Jan 01, 2023

قەبارەی فۆنت:

وتەبێژی فەرماندەیی پرۆسە هاوبەشەکانی عێراق سەرەکیترین دەسکەوتی ئەمنیی ساڵی 2022 ی بە لەناوبردنی سیستەمی فەرماندەیی داعش بە کوژرانی 311 ئەندامی باڵای ئەو گرووپە تیرۆریستییە ناو برد.

تەحسین خەفاجی وتی کە لە ساڵی 2022 زۆربەی ئامانجەکانی عێراق لە ڕووی مەیدانییەوە مسۆگەر بووە.

ناوبراو وتی کە لە ساڵی ڕابردوو 311 ئەندامی باڵای گرووپی تیرۆریستی داعش کوژران کە 213 ی ئەوان لە ئاکامی هێرشی ئاسمانی بووە.

ئەو بەرپرسە سەربازییەی عێراق وتی کە تیرۆریستیە کوژراوەکان لە کەسانی گرنگ و فەرماندەکان بوون و بەمەش سیستەمی فەرماندەیی ئەو گرووپە تیرۆریستییە لەناوبراوە.

خەفاجی وتی کە لە ساڵی 2022 کۆنتڕۆڵکردنی سنورەکانی عێراق لە گەڵ سوریا، ڕێگریی لە دزەکردنی تیرۆریستان بۆ ناو خاکی عێراق کرد./.