بافڵ تاڵەبانی پلانێکی نوێی ئاشکرا کرد

(0) / / كوردستان / بافڵ تاڵەبانی


Dec 30, 2022

قەبارەی فۆنت:

سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان وتی کە دەمانەوێت کێشەی بودجەی هەرێمی کوردستان بە تەواوی چارەسەر بکەین.

بافڵ تاڵەبانی لە چاوپێکەوتنی سەید عەمار حەکیم سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانیی عێراق جەختی لە سەر یەکخستنی هەوڵەکان کردەوە بۆ گەیشتن بە ڕێکەوتنێکی نیشتمانی سەبارەت بە پشکی هەرێم و دابینکردنی شایستە داراییەکان و ڕایگەیاند کە ساڵانێکە هەرێم و خەڵکەکەی باجی ئەم کێشەیە دەدەن و کراونەتە قوربانیی ململانێکان.

تاڵەبانی وتی کە دەمانەوێت لە گەڵ برا و دۆستەکانمان لە بەغدا چارەسەرێکی نیشتمانی و یەکجاری بۆ ئەم کێشە بدۆزینەوە و کۆتایی بەم دۆخە بێنین.

سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان وتی: ئەمە بابەتێکی گرنگە بۆ یەکێتی نیشتمانی کوردستان و هەموو هەوڵێک لەو پێناوەدا دەدرێت./.