مەلا مەزهەر چی لە سەر پارتی و یەکێتی دەڵێت؟
(0) /
مامۆستایەکی ئائینی ڕایگەیاند کە گەیشتووەتە ئەو قەناعەتەی کە هەرێمی کوردستان بە بێ پارتی دیمۆکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان بەڕێوە نابرێت.
مامۆستا مەلا مەزهەر خۆراسانی ڕایگەیاند کە پارتی و یەکێتی لە کوردستان بوونەتە ئەمری واقیع و ئەگەر ئەم دوانە تەبا بن گەلیش ئاسوودە دەبێت و ئەگەر ناتەبا بن کاریگەریی لە سەر گەل و چینی هەژار دەبێت.
ناوبراو لە پاش کۆبوونەوە بە یاوەری ژمارەیەک مامۆستای ئائینی لە گەڵ بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، وتی: دوا بە دوای دروستبوونی کۆمەڵە ڕێکخراوێکی ناشایستە لە کوردستان بۆ بڵاوکردنەوەی کۆمەڵێک بابەتی نەشیاو کە دوورە لە داب و نەریتی وڵات و نیشتمان، دەنگی ناڕەزایەتی گەلی کوردی موسڵمان بەرز بوویەوە و لە هەنگاوێکی چاوەڕواننەکراودا دڵسۆزێک لە دڵسۆزانی کوردستان توانی ئەو شوێنانە دابخات.
مامۆستا مەزهەر خۆراسانی وتی: سەبارەت بە دۆخی چەقبەستووی سیاسی لە هەرێمی کوردستان داوامان کرد پێویستە لە گەڵ حزبەکاندا یەکڕیزی بپارێزرێت تا کوردستان بەرەو ئاقارێکی جوان ببرێت./.
تێبينيێك بنێرە: