ئەو کەسەی بووە هۆکاری نەناردنی 400 ملیار دینارەکە بۆ هەرێمی کوردستان

(0) / / ئاسیا / مستەفا سەنەد


Jan 27, 2023

قەبارەی فۆنت:

مستەفا جەبار سەنەد مریانی، کە نوێنەری بەسرەیە لە پەرلەمانی عێراق، خۆی وەکو پەرلەمانتاری سەربەخۆ دەناسێنێت. 

سەنەد لە ساڵی 1985 لە شاری بەسرە لە دایکبووە، باوکی لە ساڵی 1995 لەلایەن رژێمی پێشوو لە سێدارە دراوە. خاوەنی دوو بڕوانامەی بەکالۆریۆسە لە تەکنیکی ئەندازەی پێترۆکیمیایی لە 2007 و ئابووری نەوت و گاز لە ساڵی 2017.

مستەفا جەبار سەنەد کارمەندی وەزارەتی نەوت بووە و ماوەیەکیش سەرۆکی شانەی بەدواداچوون بووە لە نووسینگەی سەرۆک وەزیران. ئەو رێکخەر و بەشداربووی چەندین خۆپێشاندانیش بووە.

سەنەد بەشدارییەکی کارای لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەیە، گوایە بەدوای ئاشکراکردنی کارە نایاساییەکان و گەندەڵی بەرپرس و دامودەزگاکانە. لەبارەی بڕیارەکەی دادگەی فیدراڵی و سکاڵاکەشی پەیامێکی بۆ خەڵکی هەرێمی کوردستان هەبوو.

ئەو ئەندامەی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، "ئەمە هەناسەیەکی رەگەزپەرستانە نییە بۆ برایانمان لە گەلی هەرێمی کوردستان. تووندڕەویی ئێمەی باشووری نییە. دووژمنایەتی کەسیی نییە بۆ مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی پێشوو، یان محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی ئێستا، بەڵکو بۆ دادگەریی و پەسندکردنی حەق و کارکردنە بە دەستوور و یاسا. هەروەها هەر کەسێک مافی خۆی پێبدرێت، ئەمە پارەی نێوەڕاست و باشوور و عێراقییەکانە."

دوای بڕیارەکەی دادگەی باڵای فیدراڵیی عێراق، کە شەش بڕیاری حکومەتەکەی مستەفا کازمی بۆ ناردنی پارە بۆ هەرێمی کوردستان بە نادەستووری دانا. مستەفا سەنەد لە هەڤپەیڤینێکدا رایگەیاند لە هەرێمی کوردستان خەڵکانێک پەیوەندییان پێوە کردووە و دەستخۆشیان لێکردووە./.