بۆ ناوەڕۆکی ڕێکەوتنە 25 ساڵەکەی ئێران و  چین بڵاو ناکرێتەوە؟

(0) / / ئاسیا / ئێران


Mar 31, 2021

قەبارەی فۆنت:

ڕێکەوتنی ستراتیژی نێوان ئێران و چین کە بە ڕێکەوتنی هاوکاری گشتگیری 25 ساڵە ناسراوە، لە سەر ئاستی ناوچەکە و جیهان کاردانەوەی زۆری لێکەوتووەتەوە. یەک لەو پرسیارانە ئەوەیە کە بۆ ناوەڕۆکی ئەو ڕێکەوتنە بڵاو ناکرێتەوە؟

سەید کەمال خەڕازی وەزیری دەرەوەی پێشووتر و سەرۆکی ئەنجومەنی ستراتیژی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئێران سەبارەت بەم پرسە وتی: وڵاتانی دیکەش هەیە کە وەها ڕێکەوتنێکیان لە گەڵ چین واژۆ کردووە و ناوەڕۆکەکەی بڵاو ناکەنەوە لە بەر ئەوەی کە ڕێکەوتنی هاوکاری ستراتیژی پەیوەندی بە ئاسایشی نیشتمانی وڵاتانەوە هەیە.

ناوبراو وتی کە لە قۆناغەکانی داهاتوو ناوەڕۆکی ئەو ڕێکەوتنە لە پەرلەمانی هەر دوو وڵات پەسەند دەکرێت و لە ئەنجامی ئەمەش ناوەڕۆکەکەی بۆ ڕای گشتی بڵاو دەکرێتەوە./.