نەوتەکەی بەغدا لە سەر داوای کێ نێردراوە؟

(0) / / كوردستان / هەڤاڵ ئەبوبەکر


Jan 31, 2023

قەبارەی فۆنت:

پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاند کە دەست بە دابەشکردنی ئەو بڕە نەوتە کراوە کە حکومەتی عێراق بە بێ بەرامبەر بۆ هەرێمی کوردستانی ناردووە.

هەڤاڵ ئەبوبەکر ڕایگەیاند کە لەو نەوتە بڕی یەک ملیۆن لیتری بەر پارێزگای سلێمانی، هەڵەبجە و گەرمیان کەوتووە و هەر خێزانێکی هەژار و کەم داهات 100 لیتری پێدەدرێت.

ناوبراو وتی کە تەواوی دوو ملیۆن لیتر نەوتەکەی بەغدا لە سەر داوای من و سیروان محەممەد سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی نێردراوە.

پارێزگاری سلێمانی وتی کە ئێمە وەک منەت باسی ئەوە ناکەین بەڵام سەرۆکی ژووری بازرگانی سلێمانی لە ئەڵمانیا ئەو داوایەی لە سەرۆک وەزیرانی عێراق کرد و دواتر پەیوەندی بە ئێمەوە کرد و ڕێکارە یاساییەکانمان تەواو کرد و دوو ملیۆن لیتر نەوت بە بێ بەرامبەر بۆ هەرێمی کوردستان دابین کرا./.