مووچەی مانگی یەک کەی دابەش دەکرێت؟

(0) / / كوردستان / مووچە


Feb 02, 2023

قەبارەی فۆنت:

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان وادەی دابەشکردنی مووچەی مانگی یەکی فەرمانبەرانی ڕاگەیاند.

جوتیار عادل لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند کە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا وەزارەتی دارایی خشتەی دابەشکردنی مووچە ڕادەگەێنێت و دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی یەکی فەرمانبەران دەکرێت.

ناوبراو ڕایگەیاند کە ئەگەرچی بڕیار لە سەر ناردنی 400 ملیار دینارەکەی بەغدا نەدراوە بەڵام حکومەتی هەرێم لە دابەشکردنی مووچە بەردەوام دەبێت.

جوتیار عادل ڕایگەیاند کە دابەشکردنی مووچە بە داهاتی نەوت و ناوخۆ بەردەوام دەبێت./.