نێچیرڤان بارزانی چۆن باسی بومەلەرزەکەی تورکیای کردووە؟

(0) / / كوردستان / نێچیرڤان بارزانی تورکیا کوردستان


Feb 12, 2023

قەبارەی فۆنت:
سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە ئامادەبوونی لە کۆنسووڵخانەی تورکیا لە هەولێر، بەشداریی لە پرسەی قوربانیانی بومەلەرزەکەی ئەو وڵاتە کرد.
نێچیرڤان بارزانی لە تۆماری پرسەدا پەیامێکی سەرەخۆشی و هاوخەمیی تۆمار کرد کە تێیدا هاتووە بە ناوی خۆم و هەرێمی کوردستانەوە سەرەخۆشی و هاوخەمی و هاوسۆزی قووڵ پێشکەش بە گەل و حکومەت و سەرکردایەتی تورکیا دەکەم بۆ ئەو کارەساتەی لە ئەنجامی بومەلەرزەکەدا هاتووەتە پێشەوە.
سەرۆکی هەرێم ڕایگەیاندووە کە لە گەڵ تەواوی مرۆڤایەتی بە دڵ و دەروونێکی خەمناکەوە بیر و دڵمان لای گەلی تورکیا و خێزان و کەسوکاری ئەو هەزاران قوربانییەیە کە هیچ کات وێنە دڵتەزێنەکان و دیمەنی ڕووخان و وێرانبوونی شار و ئاوەدانییەکان لە بیر ناچن و ناخ و دەروونی مرۆڤ دەهەژێنن.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان هەروەها ئامادەیی هەموو هاوکاری و یارمەتیدانێکی بە پێی توانا دەربڕیوە./.