عێراقییەکان ناتوانن پارەی زۆر لە گەڵ خۆیان بهێننە کوردستان

(0) / / كوردستان / کوردستان عێراق


Feb 13, 2023

قەبارەی فۆنت:
حکومەتی عێراق بڕیارێکی دەرکردووە کە بە جێبەجێکردنی ڕێگری لە هێنانی دۆلار لە ناوچەکانی دیکەی ئەم وڵاتەوە بۆ هەرێمی کوردستان دەکرێت.
بە پێی زانیارییەکان، لە بازگەکانی نێوان پارێزگای دیالە، کەرکوک، هەولێر، موسڵ و سەڵاحەدین ڕێوشوێنی ئەمنی توند گیراوەتەبەر و پشکنین بۆ هەر کەسێک دەکرێت کە بەو بازگانەدا بەرەو هەرێمی کوردستان تێپەڕ ببێت.
بڕیارەکەی حکومەتی عێراق ئەوەیە کە هەر دانیشتوویەکی ناوچەکانی دیکەی ئەم وڵاتە نابێت زیاتر لە 10 هەزار دۆلار لە گەڵ خۆیدا بهێنێتە هەرێمی کوردستان./.