شارەزایەکی ئەمنی: ئیسرائیل لە هەولێر کۆمپانیای تایبەتی نەوتیی هەیە

(0) / / كوردستان / ئیسرائیل کوردستان عێراق سوریا تورکیا


Feb 13, 2023

قەبارەی فۆنت:
شارەزایەکی کاروباری ئەمنی ڕایگەیاندووە کە ئەمریکا نەوتی سوریا لە ڕێگای هەرێمی کوردستانەوە بۆ تەل ئەبیب قاچاخ دەکات.
عەدنان کەنانی شارەزای کاروباری ئەمنی لە عێراق ڕایگەیاندووە کە چەندین ڕێگا بۆ هێنانی نەوتی سوریا بۆ هەرێمی کوردستان کراوەتەوە و نەوتەکەی ئەو وڵاتە لە ڕێگای تەنکەری ئەمریکییەوە دەهێننە هەرێمی کوردستان.
ناوبراو هەروەها ڕایگەیاندووە کە نەوتەکەی سوریا لە ڕێگای هەرێمی کوردستان بەرەو تورکیا دەڕوات و لە ئاکامدا ڕادەستی تەل ئەبیب دەکرێت، ئەمەش پیشان دەدات کە ئیسرائیل کۆمپانیای نەوتی تایبەتی لە هەولێردا هەیە./.