ئەمریکا داوایەک لە پارتی و یەکێتی دەکات

(0) / / كوردستان / کوردستان عێراق ئەمریکا


Feb 20, 2023

قەبارەی فۆنت:
وەزارەتی دەرەوەی عێراق داوای لە هەر دوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و ناوەندیی عێراق کردووە کە لە زووترین کاتدا ناکۆکییەکانی نێوانیان چارەسەر بکەن.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە وەڵامی چەند پرسیارێکدا جەختیکردووەتەوە کە پاڵپشتی لە دانوستانەکانی نێوان هەولێر و بەغدا دەکات لە پێناو گەیشتن بە چارەسەرێکی دادپەروەرانە بۆ ناکۆکییەکانیان بە تایبەت یاسای نەوت و غاز و بودجە.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هەروەها داوای لە پارتی دیمۆکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان کردووە کە ناکۆکییەکانیان بە ئامانجی خزمەت گەیاندن بە خەڵک چارەسەر بکەن و لە پەیوەندییەکانیان لە گەڵ بەغدا وەک بەرەیەکی یەکگرتوو بن.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە واشنتن درێژە بە هاوکاریکردنی هەر دوو حکومەتی هەرێم و ناوەندیی عێراق دەدات بۆ هەبوونی پەیوەندییەکی بەهێز لە چوارچێوەی دەستوور و داواش لە سەرجەم لایەنەکان دەکات لە زووترین کاتدا ناکۆکییەکانیان چارەسەر بکەن./.