ئایا قوباد تاڵەبانی کۆتا پەیام دەداتە مەسرور بارزانی؟

(0) / / كوردستان / قوباد تاڵەبانی کوردستان


Feb 22, 2023

قەبارەی فۆنت:
بڕیارە جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە لە شاری هەولێر سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەک بکات کە ڕەنگە بە هۆی بارودۆخی ئێستای پەیوەندییەکانی نێوان پارتی دیمۆکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان کۆبوونەوەیەکی جیاواز بێت.
قوباد تاڵەبانی لە بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە هەولێر سەرپەرشتی کۆبوونەوەی تیمی ئەو حزبە لە حکومەت دەکات و بڕیارە لەو کۆبوونەوەدا سەرەڕای تاوتوێکردنی بارودۆخی ناوخۆیی هەرێم، باسی هەڵوێستی یەکێتی سەبارەت بە بەردەوامیدان بە بایکۆتی کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی وەزیران بکرێت.
بە پێی زانیارییە میدیاییەکان، بڕیارە قوباد تاڵەبانی دوایین پەیامی یەکێتی لە سەر داوکارییەکان و هۆکاری بایکۆتکردنی کۆبوونەوەکانی حکومەت ئاراستەی مەسرور بارزانی بکات./.