یەکێتی و پارتی کۆدەبنەوە
(0) /
بڕیارە ئەمڕۆ هەر دوو دەزگای هەڵبژاردنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و پارتی دیمۆکراتی کوردستان لە شاری هەولێر کۆببنەوە و کۆبوونەوەکەش لە سەر بەڕێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردنەکان و چۆنیەتی کاراکردنەوەی کۆمیسیۆن دەبێت.
ڕزگار حاجی حەمە لێپرسراوی دەزگای هەڵبژاردنی یەکێتی هەواڵی ئەو کۆبوونەوەی ئاشکرا کرد و وتی کە تا ئێستا ئەجێندای کۆبوونەوەکە دیار نییە بەڵام لە سەر یاسای هەڵبژاردنەکان و شێوازی کاراکردنەوەی کۆمیسیۆن وتووێژ دەکرێت.
ئەو بەرپرسەی یەکێتی وتی کە لە ڕێگای فراکسیۆنی یەکێتییەوە پرۆژەیەکمان پێشکەش کردووە و لە کۆبوونەوەکەدا ئەوەش تاوتوێ دەکەین./.
تێبينيێك بنێرە: