تورکیا: ئەندامێکی باڵای پەکەکە لە سلێمانی دەستبەسەر کراوە

(0) / / كوردستان / کوردستان تورکیا


Feb 28, 2023

قەبارەی فۆنت:
دەزگای هەواڵگری تورکیا ڕایگەیاندووە کە ئەندامێکی باڵای پەکەکە لە پارێزگای سلێمانی لە هەرێمی کوردستان دەستبەسەر کراوە و پاشان ڕاگوێزی تورکیا کراوە.
دەزگای هەواڵگری تورکیا ڕایگەیاندووە کە ئەو کەسە ناوی ڕەمەزان گونیش ناسراو بە سورێشە و لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی تورکیاوە دەستبەسەر کراوە.
ڕەمەزان گونیش ساڵی 2008 پەیوەندی بە ڕیزەکانی پەکەکەوە کردووە و تورکیا تۆمەتی ئەوەی خستووەتە پاڵ کە لە 12 چالاکیی دژ بە هێزەکانی ئەو وڵاتە دەستی هەبووە./.