سۆسیالیست هێزی خۆیی دەوێت

(0) / / كوردستان / محەممەد حاجی مەحمود کوردستان


Feb 28, 2023

قەبارەی فۆنت:
سەرۆکی پارتی سۆسیال دیمۆکراتی کوردستان وتی کە ئەگەر حکومەت پێداویستییەکانی دابین بکات 20 هەزار کەسی دیکە دادەمەرزێنین.
محەممەد حاجی مەحمود لە وتووێژێکدا ڕایگەیاند کە دەتوانین 20 هەزار کەسی دیکە دابمەرزێنین لە بەر ئەوەی کە دۆخی خەڵکی کوردستان باش نییە و لە لایەکی دیکەوە هەتا ئێستا سەقامگیری سیاسی لە هەرێم بوونی نییە.
ناوبراو ڕایگەیاند کە سۆسیالیست بە فەرمی داوای درووستکردنی هێزی کردووە و چاوەڕوانی پەسەندکردنی ماوەتەوە.
محەممەد حاجی مەحمود وتی کە هێزەکانی ئێمەش نابێت لەم هەموو داهاتەی کوردستان بێبەری بن، پێشمەرگە و کەسوکاری شەهیدەکانی ئێمەش دەبێت مافی ژیانیان بۆ دابین بکرێت.
سەرۆکی پارتی سۆسیال دیمۆکراتی کوردستان وتی کە بە فەرمی داوامان لە یەکێتی و پارتی کردووە هێزەکانمان لە وەزارەتی پێشمەرگە پێداویستییەکانیان بۆ دابین بکرێت بەڵام لە ئێستادا خۆمان ئەو پێداویستییانە دابین دەکەین.
وتیشی کە ئامادەین هێزەکانمان بخەینە چوارچێوەی وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە./.