وەزارەتی دارایی نوێترین زانیاریی لە سەر دابەشکردنی مووچە ڕاگەیاند

(0) / / كوردستان / کوردستان


Mar 01, 2023

قەبارەی فۆنت:
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی داراییەوە ڕایگەیاندووە کە ئامادەکارییەکان بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی شوباتی فەرمانبەران دەستیپێکردووە و بڕیارە ڕۆژانی 6 و 7 ی ئەم مانگە دەست بە دابەشکردنی بکرێت و هاوشێوەی خشتەی مانگەکانی ڕابردووش وەزارەتی تەندرووستی یەکەم مووچە وەردەگرێت.
ئەو سەرچاوە ڕایگەیاندووە کە حکومەتی هەرێم بەردەوام دەبێت لە دابەشکردنی مووچە و لەو چوارچێوەشدا هەموو هەوڵەکان خراونەتەگەڕ تا بەر لە جەژنی نەورۆز مووچەی سەرجەم وەزارەت و دامودەزگاکان دابەش بکرێت و کۆتایی بە دابەشکردنی مووچەی مانگی شوبات بهێندرێت./.