بافڵ تاڵەبانی: کێشە ناوخۆییەکانی کوردستان لە 5 خولەکدا چارەسەر دەکرێن

(0) / / كوردستان / بافڵ تاڵەبانی کوردستان


Mar 01, 2023

قەبارەی فۆنت:
سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە ئاماژە بە پاڵپشتی حزبەکەی لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان، وتی کە کێشەی کوردان دەکرێت بە 5 خولەک چارەسەر بکرێت.
بافڵ تاڵەبانی لە کۆنفرانسی ساڵانەی هەولێر وتی کە کێشە بچووکەکانن بوونەتە قەیرانە گەورەکان و لە 5 خولەکدا چارەسەر دەکرێن و نابێت پشتگوێ بخرێن.
ناوبراو وتی کە یەکێتی نیشتمانی کوردستان خوازیاری بەردەوامی ئەم دۆخە نییە لە بەر ئەوەی کە خەڵک زەرەرمەند دەبن.
بافڵ تاڵەبانی وتی کە هیچ کێشەیەکی گەورە لە نێوان یەکێتی و پارتی نییە و چاوەڕوانی گەڕانەوەی ئەوانین بۆ وتووێژ بەڵام پارتی تا ئێستا هەنگاوی نەناوە./.