یەکێتی و پارتی دیسانەوە کۆدەبنەوە

(0) / / كوردستان / کوردستان


Mar 02, 2023

قەبارەی فۆنت:
بەرپرسێکی پارتی دیمۆکراتی کوردستان ڕایگەیاندووە کە حزبەکەی دیسانەوە لە گەڵ یەکێتی نیشتمانی کوردستان کۆدەبێتەوە.
هاوار محەممەد بەرپرسی یاسایی لە بەشی هەڵبژاردنەکانی پارتییەوە ڕایگەیاندووە کە ڕۆژی شەممەی داهاتوو دیسانەوە بەشی هەڵبژاردنی پارتی و دەزگای هەڵبژاردنی یەکێتی کۆدەبنەوە.
کۆبوونەوەکەش لە مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە هەولێر دەبێت و تێیدا بابەتە پەیوەندیدارەکان بە پرسی هەڵبژاردنی کوردستان تاوتوێ دەکرێت.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە لەو کۆبوونەوەدا ئەو پرسانە ماون تاوتوێ دەکرێن بەڵام لە سەر پرسی پێکهاتەکان پارتی لەو بڕوایەدایە کە دەبێت خۆیان بڕیار بدەن کەچی یەکێتی داوای چوار بازنە بۆ ئەوان دەکات./.