نێچیرڤان بارزانی داوایەک لە قوباد تاڵەبانی دەکات

(0) / / كوردستان / قوباد تاڵەبانی کوردستان نێچیرڤان بارزانی


Mar 02, 2023

قەبارەی فۆنت:
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا بۆ یەکێتی نیشتمانی کوردستان ڕایگەیاند لە ناکۆکییەکانی هەرێم سیاسین و نابنە هۆی بەرکەوتنی چەکداری و هەر ئەو ناکۆکییانەش خەڵکیان ماندوو کردووە.
نێچیرڤان بارزانی لە میانەی بەشداریی لە وتووێژێکی تایبەت بە ناوی " گرفتە سەرەکییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و داهاتووی هەرێمی کوردستان " وتی کە ئەگەری ئەوە نییە کە کێشە و ململانێکانی یەکێتی و پارتی کە هەموویان سیاسین، بگەنە بەرکەوتنی چەکداری لە بەر ئەوەی کە هەرێمی کوردستان ئەو قۆناغەی تێپەڕاندبووە و ناکۆکییەکانیش خەڵکیان هیلاک و ماندوو کردووە.
بارزانی وتی کە داوای لە قوباد تاڵەبانی و تیمی یەکێتی دەکەم جارێکی دیکە بگەڕێنەوە بۆ کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی وەزیران و لەو کۆبوونەوانەدا کێشەکان چارەسەر بکرێن، ئابێت ئەو دەرفەتە باشەی بۆ هەرێمی کوردستان هاتووەتە پێشەوە، لە دەست بدرێت./.