ئێران لە سەر پێدانی ڤێزە بە هاووڵاتیانی هەرێم بڕیارێکی دەرکرد

(0) / / كوردستان / ئێران


Mar 03, 2023

قەبارەی فۆنت:
بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند کە هەرچەندە بە گوێرەی یاسا هیچ کەسێک ناتوانێت سەردانی وڵاتێکی دیکە بکات ئەگەر پاسپۆرتەکەی شەش مانگی مابێت بۆ بەسەرچوونی، بەڵام کۆماری ئیسلامی ئێران وەک ئاسانکاری بۆ گەشتیارانی هەرێم بڕیاریداوە هەر کەسێک ئەگەر پاسپۆرتەکەی زیاتر لە سێ مانگی مابێت بۆ ئەوەی بە سەر بچێت، ڤێزەی گەشتکردنی پێدەدرێت.
لە ڕاگەێندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانیدا هاتووە لە بەر ئەوەی کە دەفتەری پاسپۆرت لە عێراقدا نەماوە، کۆماری ئیسلامی ئێران لە دەستپێشخەرییەکدا ڕێگا بە هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان دەدات هەر پاسپۆرتێک لە شەش تا سێ مانگی مابێت، خاوەنەکەی لە کۆنسووڵخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران دەتوانێت ڤێزە وەربگرێت.
لەو ڕاگەێندراوەدا هاتووە کە ئەو کەسانەی پاسپۆرتەکانیان زیاتر لە سێ مانگی ماوە دەتوانن سەردانی ئێران بکەن بە تایبەت ئەو کەسانەی کە لەم کاتەدا زۆر پێویستیان هەیە./.