کۆنسووڵخانەی ئەمریکا: هاوڕەگەزخوازەکان دەستبەسەر نەکەن
(0) /
هەڵمەتی دەستبەسەرکردنی هاوڕەگەزخوازەکان لە سلێمانی بووەتە جێی نیگەرانی کۆنسووڵخانەی ئەمریکا و توێتێکی لە سەر بڵاو کردووەتەوە.
پاش ئەوەی کە ئاسایشی سلێمانی ڕایگەیاند کە هەڵمەتەکەی شەوی پێنج شەممە لە گەڕەکی سەرچنار بۆ نەهێشتنی دیاردەی لەشفرۆشی لە سەر داوای خەڵکی ئەو گەڕەکە بووە و مەبەست هیچ توێژ و چینێکی تر نەبووە، کۆنسووڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر تویتێکی لە سەر بڵاو کردەوە.
لە تویتەکەی کۆنسووڵخانەی ئەمریکادا هاتووە کە بە نیگەرانییەوە چاودێری ڕووداوەکانی سلێمانی دەکەین بۆ دەستبەسەرکردنی ئەندامانی کۆمەڵگەی هاوڕەگەزخوازەکان./.
تێبينيێك بنێرە: