یاسین خزر چی لە سەر دەسەڵاتی کوردی دەڵێت؟
(0) /
ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان کە یەکێک لە بەشداربووانی ڕاپەڕینەکەی ساڵی 1991 بووە، ڕایگەیاندووە کە هیچ کات ئاوات بە گەڕانەوەی ڕژێمی بەعس ناخوازێت و خەراپترین دەسەڵاتی کوردیی بە لاوە لە باشترین دەسەڵاتی دوژمن پێباشترە.
یاسین خزر ئەندامی فراکسیۆنی بزوتنەوەی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان وتی کە لە سەرەتاوە گلەییم لە دەسەڵاتی کوردی هەبووە لە سەر دەڤەری ڕاپەڕین لە بەر ئەوەی کە لە سەرجەم بوارەکاندا ئەم دەڤەرە پشتگوێ خراوە و مافی ئەوەی هەبووە کە زیاتر خزمەت بکرێت.
ئەو ئەندامەی پەرلەمانی کوردستان بە ئاماژە بە چالاکییەکانی خۆی لە سەردەمی ڕاپەڕین، وتی: من پەشیمان نیم بەڵکوو گلەییم هەیە لە دەسەڵاتی کوردی، لە بەر ئەوەی کە خزمەتێکی ئەوتۆ نەکراوین./.
تێبينيێك بنێرە: