شاسوار عەبدولواحید لە سەر مووچە هەڕەشە دەکات

(0) / / كوردستان / شاسوار عەبدولواحید


Mar 07, 2023

قەبارەی فۆنت:
سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ ڕایگەیاند کە حکومەتی هەرێم لە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران پەشیمان بووەتەوە و ئەگەر دەستبەجێ دەست بە دابەشکردنی مووچە نەکات، خۆپێشاندان دەست پێدەکەینەوە و ئەمجارەش لە بەردەم بارەگای حکومەت لە هەولێر خۆپێشاندان دەکرێت.
شاسوار عەبدولواحید لە پەیامێکدا کە لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاویکردووەتەوە، ڕایگەیاندووە کە " ئەمەی حکومەتی ئێکسپایەر بەم هەموو داهاتەوە بەرامبەر بە مووچەخۆران دەیکات، ئەوپەڕی بێڕێزییە و لێی بێدەنگ نابین، ئەگەر دەستبەجێ دەست بە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران نەکرێتەوە ئەوا خۆپێشاندان دەست پێدەکەینەوە و ئەمجارەش خۆپێشاندان لە هەولێری پایتەخت و بەردەم بارەگای حکومەت دەبێت ".
سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ ڕایگەیاندووە کە ئەم حکومەتە بە فشار نەبێت ئامادە نییە مافی ئاسایی هاووڵاتیان و فەرمانبەران بدات./.