نێچیرڤان بارزانی بۆ لایەنەکانی هەرێم و عێراق: وانە لە مێژوو وەربگرن

(0) / / كوردستان / عێراق کوردستان نێچیرڤان بارزانی


Mar 11, 2023

قەبارەی فۆنت:
سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی ساڵیادی 11 ی ئازار داوای لە هەموو لایەنە سیاسییەکانی کوردستان و عێراق کرد کە پەند و وانە لە مێژوو وەربگرن و هەمووان سوود لە هەڵەکانی ڕابردوو ببینن.
نێچیرڤان بارزانی لە پەیامێکدا ڕایگەیاند: ڕێکەوتنی 11 ی ئازار چارەسەرێکی نموونەیی بوو کە دەیتوانی عێراق و گەلەکەی بە تەواوی بەرەو چارەنووسێکی گەشتر ببات و بیکاتە یەکێک لە وڵاتانی پێشکەوتووی ناوچەکە و جیهان بەڵام پەشیمانبوونەوەی دەسەڵاتدارانی عێراق و هەڵبژاردنی لۆژیکی هێز لە جێی هێزی لۆژیک، شەڕ و مەینەتی و بەفیڕۆدانی سامانەکانی وڵات بەرۆکی عێراقی گرتەوە و تا ئێستاس هەر باجی ئەو هەڵەیە دەدات.
ناوبراو ڕایگەیاند کە لایەنە سیاسییەکان دەبێت وانە لە مێژوو وەربگرن و دەوڵەمەندی و توانا مادی و مرۆییەکانی عێراق بۆ پێشخستنی وڵات و خۆشگوزەرانی هاووڵاتیان بقۆزنەوە.
سەرۆکی هەرێم ڕایگەیاند کە هەمووان دەبێت پێکەوە کار بکەین و مافی پێکهاتەکانی عێراق و سیستەمی فیدراڵی و سەروەری و ئارامی و سەقامگیری وڵات بپارێزین بۆ بونیادنانی وڵاتێکی ئاوەدان و داهاتوویەکی باشتر و ڕوونتر./.