ئایا قوباد تاڵەبانی بۆ کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی وەزیران دەگەڕێتەوە؟

(0) / / كوردستان / قوباد تاڵەبانی کوردستان


Mar 12, 2023

قەبارەی فۆنت:
دەنگۆی گەڕانەوەی تیمی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بۆ کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێم بڵاو بووەتەوە بەڵام وتەبێژی قوباد تاڵەبانی ئەوەی ڕەتکردووەتەوە.
سەمیر هەورامی وتەبێژی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە کە ئەو هەواڵانە هیچ بنەمایەکی نییە و تا ئەمڕۆ بڕیاری گەڕانەوەی قوباد تاڵەبانی و تیمی یەکێتی نەدراوە.
لە مانگی تشرینی ساڵی ڕابردوو تا ئێستا جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە هۆی نیگەرانییەوە لە حکومەت، بەشداری کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی وەزیرانی نەکردووە.
پێشتر مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم بە بێ ناوهێنانی قوباد تاڵەبانی، وتی کە داوامان لە تیمی یەکێتی کردووە بۆ کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی وەزیران بگەڕێنەوە./.