وەزیری نەوتی عێراق چی لە سەر ڕێکەوتنی هەولێر و بەغدا دەڵێت؟

(0) / / ئاسیا / بەغدا عێراق کوردستان حەیان عەبدولغەنی


Mar 12, 2023

قەبارەی فۆنت:
وەزیری نەوتی عێراق دڵنیایی ئەوەیدا کە حکومەتی ناوەند لە گەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سەر یاسای نەوت و غاز دەگاتە ڕێکەوتن.
حەیان عەبدولغەنی ڕایگەیاند کە دانوستانەکان لە نێوان شاندی حکومەتی هەرێم و لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی عێراق سەبارەت بە دۆسیە هاوبەشەکان بەردەوامە کە گرنگترینی ئەوانەش یاسای بودجەی ساڵی 2023 و یاسای نەوت و غازە.
وەزیری نەوتی عێراق سەبارەت بە دابینکردنی غازی وێستگەکانی کارەباش وتی کە پلانی وەبەرهێنانی غاز بۆ وازهێنان لە هاوردەی غازی بیانی بەردەوامە و بە تایبەت لە کێڵگەکانی باشور لە سەدا 56 سەرمایەگوزاری کراوە./.
بەغدابەغدا