پرۆژەیاسای بودجەی عێراق ڕەوانەی پەرلەمان کرا

(0) / / ئاسیا / عێراق


Mar 17, 2023

قەبارەی فۆنت:
وتەبێژی حکومەتی عێراق ڕایگەیاند کە پرۆژەیاسای بودجەی ساڵانی 2023، 2024 و 2025 ئەم وڵاتە ڕەوانەی پەرلەمان کراوە.
باسم عەوادی ڕایگەیاند کە لە پێناو جێبەجێکردنی دەستوور و یاسای بەڕێوەبردنی کاروباری دارایی وڵات، ڕۆژی پێنج شەممە پرۆژەیاسای بودجەی عێراق بۆ ساڵانی 2023، 2024 و 2025 بە فەرمی ڕادەستی پەرلەمان کراوە.
عەوادی وتی کە پرۆژەیاسای بودجە خاڵی نوێی لە خۆ گرتووە کە بۆ یەکەم جارە لە بودجەدا شوێن دەکرێتەوە و ئاسانکاری لە جێبەجێکردنی پرۆژەکان و بەرنامەکان و گەشە و دابینکردنی ژێرخانەکان و خزمەتگوزاری بە هاووڵاتیان دەستەبەر دەکات./.