مەسعود بارزانی هەڵوێستی خۆیی لە سەر کورسی پێکهاتەکان ئاشکرا کرد

(0) / / كوردستان / کوردستان عێراق مەسعود بارزانی


Mar 18, 2023

قەبارەی فۆنت:
سەرۆکی پارتی دیمۆکراتی کوردستان لە کۆبوونەوەی لە گەڵ دیپلۆماتکاران و نوێنەرانی وڵاتانی بیانی لە عێراق و هەرێمی کوردستان هەڵوێستی خۆیی لە سەر کورسی پێکهاتەکان لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان ئاسکرا کرد.
مەسعود بارزانی وتی کە بۆ ئەوەی شەرعییەت لە هەرێمی کوردستان نەخرێتە ژێر پرسیارەوە، پێویستە ئەمساڵ هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوە بچێت.
ناوبراو وتی کە نابێت هیچ دەستێوەردانێک لە مافی دیاریکراوی پێکهاتەکاندا بکرێت.
سەرۆکی پارتی دیمۆکراتی کوردستان سەبارەت بە پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغداش وتی کە دەرفەتێکی باش بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بە پشت بەستن بە دەستوور و ئەو ڕێکەوتنانە کە کراوە، هاتووەتە پێشەوە./.