پارتی چارەنووسی کورسی کۆتاکانی ڕاگەیاند

(0) / / كوردستان / کوردستان


Mar 20, 2023

قەبارەی فۆنت:
ئەندامێکی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیمۆکراتی کوردستان ڕایگەیاند کە ڕێکەوتن کراوە کورسییەکانی کۆتاکان وەک خۆی بمێنێتەوە. جەعفەر ئیمینکی لە بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند کە پارتی و یەکێتی لە سەر لیستی نیمچەکراوەی هەڵبژاردن ڕێکەوتوون. ناوبراو وتی کە بۆ هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان کار بە تۆماری دەنگدەرانی ساڵی 2021 ی عێراق دەکرێت. ئەو ئەندامەی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیمۆکراتی کوردستان ڕایگەیاند کە ڕێکەوتن کراوە هەر 11 کورسی کۆتاکان وەک خۆی بمێنێتەوە و بۆ شێوازی هەڵبژاردنەکانیش خۆیان لە گەڵ نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بڕیار لە سەر یەک بازنەیی یان فرە بازنەیی دەدەن. ئیمینکی وتی کە وەک پارتی کێشەمان لە سەر هەڵبژاردنەکان لە گەڵ یەکێتی نەماوە و ئەمساڵ ئەو پرۆسەیە بەڕێوە دەچێت./.