ناوەڕۆکی پەیامەکەی سەرۆکی یەکێتی بۆ نەورۆزی ئامەد

(0) / / كوردستان / بافڵ تاڵەبانی کوردستان


Mar 21, 2023

قەبارەی فۆنت:
لە میانەی بەڕێوەچوونی ئاهەنگی نەورۆز لە شاری ئامەد، پەیامی بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بڵاو کرایەوە.
ناوبراو لەو پەیامەدا وتی کە بە پشتیوانی هەموو لایەک فشار دەخەینە سەر حزبەکان کە بەرژەوەندی گەلەکەمان بخەینە پێش بەرژەوەندی خۆیان.
ناوبراو هیوای خواست کە ئەمساڵ ساڵی پێکەوەیی هەموو کوردەکان بێت.
تاڵەبانی وتی کە کێشەکانمان دەخەینە لاوە بۆ بەرژەوەندی گەلەکەمان و پێکەوە شان بە شان خەبات دەکەین.
سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان وتی کە داوا لە هەموو وڵاتانی دەوروبەری خۆمان دەکەین کە سیاسەتمەدارەکانمان ئازاد بکەن و ڕێگا بدەن پارێزەر و پزیشکەکان سەردانیان بکەن.
بافڵ تاڵەبانی وتی کە دڵمان لای هەموو ئەو بنەماڵانەیە کە کەسوکاریان بە هۆی بومەلەرزەوە لە دەست داوە./.