وەزیری بەرگری ئەمریکا لە نامەکەیدا بۆ سەرۆکی هەرێم باسی چی کردووە؟

(0) / / كوردستان / عێراق کوردستان ئەمریکا


Mar 23, 2023

قەبارەی فۆنت:
سەرۆکی هەرێمی کوردستان نامەیەکی لە وەزیری بەرگری ئەمریکاوە پێگەیشت کە تێیدا سوپاسی دەکات بۆ ئەو پشێوازییە گەرمەی لە سەردانەکەی ئەم دواییەی بۆ هەولێر لێیکراوە.
لۆید ئۆستن لە نامەکەیدا نووسیویەتی: مایەی خۆشحاڵیم بوو جەخت لە سەر هێز و گرنگی هاوبەشیی نێوان ئەمریکا و هەرێمی کوردستان لە عێراق بکەمەوە.
بە پێی ڕاگەێندراوەکەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، لە نامەکەیدا بۆ نێچیرڤان بارزانی، ئۆستن وێڕای ئاماژەدان بە پێزانینی بۆ وتووێژیان لە سەر پابەندیی هاوبەشی هەر دوو لا بۆ تێکشکانی تەواوی داعش، داکۆکیی لەوە کردووەتەوە هاوکاری بەردەوامی ئەمریکا و هەرێمی کوردستان بە هاوئاهەنگی لە گەڵ بەغدا بۆ عێراقێکی ئارام و سەقامگیر و خاوەن سەروەری پێویستە.
وەزیری بەرگری ئەمریکا سوپاسی خۆیی دەربڕیوە بۆ ڕۆڵی نێچیرڤان بارزانی لە بەڕێوەبردنی پرۆسەی ڕێکخستنەوە و چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە لە سەر بنەمای یادداشتی لێکتێگەیشتنی هاوبەشی وەزارەتی بەرگری لە گەڵ وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان. خواستی وڵاتەکەشی بۆ بەردەوامی کاری پێکەوەیی و هاوبەشی لە گەڵ هەرێمی کوردستان دووپات کردووەتەوە./.