مەم بورهان قانع: نەوت بووەتە نەگبەتی بۆ خەڵکی کوردستان

(0) / / كوردستان / کوردستان


Mar 24, 2023

قەبارەی فۆنت:
ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاندووە کە نەوت بووەتە نەگبەتی بۆ خەڵکی کوردستان و شتێک بە ناوی سیاسەتی نەوتی نەماوە.
مەم بورهان قانع لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک ڕایگەیاندووە کە لە هەرێمی کوردستان شتێک بە ناوی سیاسەتی نەوتی بۆ خزمەتی گشتی نییە، بەڵکوو تاڵانی نەوتی هەیە و بەداخەوە نەوت بووەتە نەگبەتی بۆ خەڵکی کوردستان.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە ئاخر لە بەغداوە پارە بێت یان نەێت، ئەوە ساڵێکە توانراوە بە هۆی تەنیا بەشێکی داهاتی نەوت و داهاتی ناوخۆ و خاڵە سنورییەکانەوە مووچە بدرێت، بەڵام بە هۆی ئەوەی لە بەغداوە 400 ملیار دینار قەرز لە سەر بودجەی 2023 دراوەتە هەرێم کە بە دەسکەوتی دەزانن و دواجار خراوەتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی هەرێم کەچی بە قودرەتی قادر و بە کلیکێک داهاتی نەوتی هەرێم بۆ پێدانی مووچەی مانگی شوبات هاڕەی کرد و بۆ ئەو مانگە تەنیا 340 ملیار دینار خراوەتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی هەرێم.
ئەو پەرلەمانتارە ڕایگەیاندووە کە بە پێی ڕاپۆرتی دیلۆیت، لە مانگی شوباتی ساڵی ڕابردوو کە نرخی نەوت وەک ئێستا بووە، نزیکەی 700 ملیار دینار خرابووە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی هەرێم./.