حەکیم: دۆخی عێراق زۆر باشە

(0) / / ئاسیا / عێراق


Mar 24, 2023

قەبارەی فۆنت:
سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی عێراق وتی کە ئەم وڵاتە لە دۆخێکی زۆر باشدایە، سەقامگیری ئەمنی کەم وێنەیە، یەدەکی دارایی زۆرە و سەقامگیری سیاسیش دەرفەتێکی لەباری بۆ سەرکەوتنی حکومەت هێناوەتە پێشەوە.
سەید عەمار حەکیم لە چاوپێکەوتنی کەناڵی " العراقیە " وتی کە لە ئێستا باشترین پلانی حکومەت، خزمەتگوزارییە نەک کاروباری سیاسی.
ناوبراو وتی کە داوا لە سەرکردەی وڵاتانی ناوچەکە کراوە موڵەتی ئەوە بدەن عێراقییەکان خۆیان کێشەی ئەم وڵاتە چارەسەر بکەن.
حەکیم وتی کە نامانەوێت وڵاتانی ناوچەکە لە کەسێک پاڵپشتی بکەن یان ئەگەر پاڵپشتییەک هەیە ڕابگیرێت، بەڵکوو دەمانەوێت ڕاستییەکانی گۆڕەپانی سیاسی عێراق بۆ ئەوان ڕوون بکرێتەوە./.