وەزارەتی نەوتی عێراق: سکاڵاکەمان بردەوە

(0) / / كوردستان / عێراق تورکیا


Mar 25, 2023

قەبارەی فۆنت:
وەزارەتی نەوتی عێراق پێشوازیی لە بڕیاری کۆتایی دەستەی ناوبژیوانی سەر بە ژووری بازرگانی نێودەوڵەتی لە پاریس کرد کە لە بەرژەوەندی ئەم وڵاتە دۆسیەیەکی یەکلایی کردووەتەوە.
لە ڕاگەێندراوێکی وەزارەتی نەوتی عێراقدا هاتووە کە ئەو سکاڵایەی لە لایەن عێراقەوە تۆمار کراوە لە دژی تورکیا بە هۆی سەرپێچیکردنی بڕگەکانی ڕێکەوتننامەی بۆری گواستنەوەی نێوان عێراق و تورکیا کە لە ساڵی 1973 واژۆ کراوە و حکومەتی تورکیای پابەند کردووە بە جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی عێراق تایبەت بە جوڵەکردنی نەوت کە سەرچاوەکەی عێراق بێت بۆ سەرجەم ناوەندەکانی عەمبارکردن تا گواستنەوەی بۆ وێستگەکانی کۆتایی.
وەزارەتی نەوتی عێراق هەوڵی دەستەی ناوبژیوانی پاریسی بەرز نرخاندووە بە جێبەجێکردنی کارەکانی بە پیشەیی و هونەریانە و مامەڵەکردنی لە گەڵ ئەو سکاڵایەی لە لایەن عێراقەوە تۆمار کراوە و ڕایگەیاندووە کە ڕێکەوتنەکە سەرجەم لایەنەکان پابەند دەکات ڕێز لە ڕێکەوتن و پەیمانە نێودەوڵەتییەکان بگرن کە تەنیا کۆمپانیای بە بازاڕکردنی نەوتی عێراق ناسراو بە سۆمۆ مافی فرۆشتن و هەناردەکردنی نەوتی لە بەندەری جەیهانی تورکیا هەیە.
وەزارەتی نەوتی عێراق ڕاشیگەیاندووە کە ئەم بڕیارەی دەستەکەش نابێتە بەربەست لە بەردەم پەیوەندییەکانی تورکیا و عێراق، بەڵکوو پاراستنی دەستووری عێراق و سەرجەم سامانەکەیەتی و وەزارەتی نەوتیش میکانیزمێک دەدۆزێتەوە بۆ هەناردەکردنی نەوتی عێراق لە ڕێگای بەندەری جەیهانی تورکیاوە لە گەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان لە هەرێمی کوردستان و تورکیا کە ڕەچاوی پەیوەندییەکانی سۆمۆ لە گەڵ کۆمپانیای جیهانییەکان بکات، هەروەها سوریشین لە سەر هەناردەی سەرجەم بڕی دیاریکراو لە هەموو کێڵگە نەوتییەکان لە ناویشیاندا هەرێمی کوتدستان تا داهات زیاد بکرێت و هاوکاری بودجەی فیدراڵی بکرێت./.