هەڤاڵ ئەبوبەکر: ناڕەزایەتی خەڵک ڕەوایە بەڵام کوردستان مەکەن بە ئۆکراینا

(0) / / كوردستان / کوردستان ئۆکراینا


Mar 26, 2023

قەبارەی فۆنت:
پارێزگاری سلێمانی پەیامێکی لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبوک بڵاو کردەوە و داوای لە خەڵک کردووە قەوارەی هەرێم ڕەتنەکەنەوە و زایەی نەکەن.
هەڤاڵ ئەبوبەکر سەبارەت بەو قسانەی لە میدیا ناوخۆیی و جیهانییەکاندا لە سەر قەوارەی هەرێمی کوردستان باس کراوە، ڕایگەیاندووە کە کۆتایی بە سیاسەتی خۆکوشتن و زیان لە خۆگەیاندن بێنن، خۆتان بە خاوەنی ئەم خەڵک و خاک و نیشتمان و قەوارەیە بزانن و کوردستان مەکەن بە ئۆکراینا.
ناوبراو داوایکردووە کە خەڵک یەکگرتوو بن و نەبنە کلکی تەور و داری یەکتر مەبڕنەوە.
پارێزگاری سلێمانی ناڕەزایەتی خەڵکی بەرامبەر بە دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان بە ڕەوا ناو بردووە بەڵام داوایکردووە کە قەوارەی هەرێم ڕەتنەکەنەوە./.