ڕۆژی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاری کرا

(0) / / كوردستان / کوردستان


Mar 26, 2023

قەبارەی فۆنت:
سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕۆژی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی دیاری کرد.
دڵشاد شەهاب وتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێم ڕایگەیاند کە نێچیرڤان بارزانی 18 ی 11 ی 2023 ی وەک ڕۆژی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاری کردووە.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە فەرمانێکدا ڕایگەیاندووە کە سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان پابەند دەکرێن کە لە گەڵ کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان هاوئاهەنگ بن بۆ ئەوەی ئامادەکارییەکان لە کات و ساتی خۆیدا تەواو بکرێن.
لە فەرمانەکەی سەرۆکی هەرێمدا هاتووە کە لە ڕۆژی دەرچوونیەوە جێبەجێ دەکرێت./.