خزعەلی: عێراق پێویستی بە هەموارکردنەوەی دەستوورە

(0) / / ئاسیا / خزعەلی عێراق


Mar 26, 2023

قەبارەی فۆنت:
ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق ڕایگەیاند کە دڵنیایی تەواوی بۆ سەرکەوتنی حکومەتی ئێستای عێراق لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان بە خەڵک هەیە.
قەیس خزعەلی لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا وتی کە پەیوەندییەکانم لە گەڵ محەممەد شیاع سودانی لە دەرەوەی چوارچێوەی هاوئاهەنگی نییە و لە سەرکەوتنی ئەم حکومەتەش دڵنیاییم هەیە.
ناوبراو وتی کە هیچ گوشار و کاریگەرییەک لە سەر حکومەتەکەی سودانی نییە و ڕێکەوتن لە سەر ئەوە کراوە دەزگا ئەمنییەکان لە کێبڕکێ سیاسییەکان بە دوور بگیرێن.
خزعەلی وتی کە هیچ کات بیرمان لەوە نەکردووەتەوە لە حکومەتەکەی سودانیدا دامەزراوەیەکی ئەمنی بە دەست بێنین بەڵکوو تەنیا لە خەمی خزمەت گەیاندن بە خەڵک و هاووڵاتیانداین.
ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق وتی کە سەقامگیری سیاسی و ئەمنی ئێستای عێراق لە پاش ساڵی 2003 کەم وێنەیە و لە ئەگەری پاڵپشتیکردنی حکومەت دەرفەتی گەشە و پێشکەوتنی ئابوری هەیە.
قەیس خزعەلی وتی کە عێراق گەیشتووەتە قۆناغێک کە پێویستی بە هەموارکردنەوەی دەستوور هەیە.
ناوبراو وتی کە لە دەستووری عێراقدا هەندێک بڕگە شوێنیان کراوەتەوە کە لە گەڵ دۆخی ئێستا یەک ناگرنەوە، بە تایبەت سیستەمی پەرلەمانی کە بۆ وڵاتی عێراق گونجاو نییە./.