یەکێتی چی لە سەر دیاریکردنی وادەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی کوردستان دەڵێت؟
(0) /
ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان تێبینی خۆیی لە سەر دیاریکردنی وادەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی کوردستان ڕاگەیاند و وتی کە دیاریکردنی وادەکە لە کاتێکدا بووە کە هێشتا دانوستانەکانی لایەنەکان بۆ بەڕێوەچوونی پرۆسەکە بەردەوام بووە و وتووێژەکان تەواو نەبوون.
لەتیف نێروەیی وتی کە ڕاگەیاندنی واده‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له‌كاتێكدا بو كه كۆبونه‌وه‌كان له‌نێوان یه‌كێتی و هێز و لایه‌نه سیاسیه‌كانی دیكه و پارتی به‌رده‌وامبو بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه رێككه‌وتننامه‌ی كۆتایی، ئه‌م بابه‌ته پرسێكی نیشتیمانییه و ده‌بێت كۆده‌نگییه‌كی له‌سه‌ربێت، له‌سه‌ر هه‌ندێك خاڵ گه‌یشتبوینه لێكتێگه‌یشتنی هاوبه‌ش و بڕیاربو كۆبونه‌وه‌ی دیكه‌ش ئه‌نجامبده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و بڕگانه‌ی كه مابون بگه‌نه رێككه‌وتن و بڕیاری كۆتایی لێبدرێت.
ناوبراو لە درێژەدا وتی کە راگه‌یاندنی واده‌ی به‌ڕێوه‌چونی هه‌ڵبژاردن كتوپڕ بو له‌كاتێكدا یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌موار نه‌كراوه‌ته‌وه و كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێم ماوه‌ی به‌سه‌رچوه واتا كۆمسیۆنێكی فه‌رمی و شه‌رعی نیه بتوانێت رێكاره‌كان ئه‌نجامبدات، له‌به‌رئه‌وه ئه‌و بابه‌ته پرسیار و گومان دروستده‌كات له‌وه‌ی كه جۆرێك له پاشگه‌زبونه‌وه به‌دوای خۆیدا بهێنێت.
ئەو ئەندامەی سەرکردایەتی یەکێتی وتی: دیاریكردنی یاسای هه‌ڵبژاردن به‌بێ هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردن و كاراكردنه‌وه‌ی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن و به‌بێ رێككه‌وتننامه‌یه‌كی نێوان هێز و لایه‌نه‌كان نه‌ك نابێت هۆی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به‌ڵكو ده‌بێته‌هۆی خوڵقاندنی كێشه‌ی دیكه و ناتوانێت ببێته هۆی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێكی دیموكراتیانه‌ی پاك و بێگه‌رد، بۆیه ئه‌گه‌ر بناغه‌كه‌ی دانه‌نراوه كێ به ئه‌ركی خۆی هه‌ڵده‌ستێت؟ به كام یاسا به‌ڕێوه‌ده‌چێت؟
لەتیف نێروەیی وتی: ئێمه داوا ده‌كه‌ین تۆماری ده‌نگده‌ران پاكبكرێته‌وه و سورین له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردن به‌ڵام هه‌ڵبژاردنێكی پاك و بێگه‌ردی دیموكراتیانه، ئه‌گه‌ر لایه‌نێكیش په‌له بكات و رێكاره‌كان جێبه‌جێ بكات گومانی دروستكردنی به‌ربه‌ست بۆ به‌ڕێوه‌چونی هه‌ڵبژاردن دروستده‌بێت./.
تێبينيێك بنێرە: