ئێران: شای سعوودیە بانگهێشتی تاران دەکەین

(0) / / ئاسیا / سعوودیە حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان ئێران


Mar 28, 2023

قەبارەی فۆنت:
وەزیری دەرەوەی ئێران وتی کە شای سعوودیە بە فەرمی بانگهێشتی تاران دەکرێت.
حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان لە چاوپێکەوتنی کەناڵی جزیرە وتی کە پەرلەمانی ئێران تاوتوێی یاسایەک دەکات کە لە ئەگەری پەسەندکردنی خشتەیەکی کاتی بۆ دانوستانەکانی ناوەکی دادەنرێت و دەرگای دانوستانەکان بۆ هەمیشە بە کراوەیی نامێنێتەوە.
ناوبراو وتی کە ئێران پابەندی هاوکاریکردنی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناوەکییە.
وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند کە سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە بانگهێشتی ڕیاز کراوە و ئێرانیش بانگهێشتی شای سعوودیە بۆ سەردانیکردنی تاران دەکات.
حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان ستایشی سیاسەتەکانی قەتەری کرد و وتی کە ئەم وڵاتە ڕۆڵی گرنگی لە دانوستانەکانی ئێران و وڵاتانی ڕۆژئاوا هەبووە./.