کەجەکە باس لە گرنگی هەڵبژاردنەکانی تورکیا دەکات

(0) / / كوردستان / تورکیا کوردستان


Mar 28, 2023

قەبارەی فۆنت:
هاوسەرۆکی کەجەکە هەڵبژاردنەکانی تورکیای بە گرنگ ناو برد و وتی بڕیاری هەڵپەساردنی چالاکییە سەربازییەکان بۆ پاش پرۆسەی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی تورکیا درێژ کراوەتەوە.
بەسێ هۆزات هاسەرۆکی کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) بە میدیای فەرمی پەکەکەی ڕاگەیاندووە کە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری تورکیا بۆ گەلەکەمان و گەلانی تورکیا پرۆسەیەکی زۆر گرنگە و ڕاستییەکی ڕوونە کە هەڵبژاردنێکی مێژووییە بۆیە ئێمەش ئەم گرنگییە لە بەرچاو دەگرین.
هاوسەرۆکی کەجەکە ڕایگەیاند تا دوای بەڕێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردنەکانی تورکیا سەرجەم چالاکییە سەربازییەکان لە هەموو شوێنەکان ڕاگیراون./.