گەڕی سێهەمی وتووێژەکانی عێراق – ئەمریکا چەند تەوەرێکی گرنگ لە خۆ دەگرێت

(0) / / ئەمەریکا / عێراق


Apr 07, 2021

قەبارەی فۆنت:

ئەمڕۆ چوارشەممە گەڕی سێهەمی وتووێژی ستراتیژی لە نێوان عێراق و ئەمریکا لە ڕێگای ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە بەڕێوە دەچێت.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە تویتێکدا بە ئاماژە بە پەیوەندییەکی لە گەڵ هاوتا عێراقییەکەی ڕایگەیاندووە کە چەندین پێشنیار لە سەرجەم بوارەکان سەبارەت بە پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەر دوو وڵات لە وتووێژەکاندا دەخرێتەڕوو.

ئەندامێکی لێژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عێراقیش لە سەر وتووێژەکانی بەغدا و واشنتن ڕایگەیاندووە کە گرنگترین تەوەری وتووێژەکان لە سەر کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکایە لە عێراق.

کاتع ڕکابی هەروەها ڕایگەیاندووە کە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، پەیوەندییەکان، پەروەردە، کارەبا، ئاسایشی نیشتمانی و چەند پرۆژەیەکی خزمەتگوزاری لەم وتووێژانەدا تاوتوێ دەکرێت./.