ڕەوتی حیکمە نیازی هاوپەیمانیی لە گەڵ پارتی و یەکێتی هەیە

(0) / / كوردستان / ڕەوتی حیکمە


Apr 07, 2021

قەبارەی فۆنت:

ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی عێراق وەک لایەنێکی سیاسی کە سەرقاڵی خۆئامادەکردنە بۆ هەڵبژاردنەکانی داهاتووە، ڕایگەیاندووە کە بەشداری لە هاوکێشەکانی هەر دوو هاوپەیمانی فەتح و سائیرۆن ناکات و ستراتیژی پێکهێنانی هاوپەیمانییەکی بەربڵاو پەیرەو دەکات.

ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی ڕەوتی حیکمە سەبارەت بە لایەنە کوردییەکان ڕایگەیاندووە کە بە بێ لایەنی کوردی هاوپەیمانییەکە بەهای نابێت.

بەلیغ ئەبو کەمال نەیشاردووەتەوە کە ڕەوتی حیکمە نیازی هاوپەیمانیی لە گەڵ پارتی دیمۆکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان هەیە بەڵام ڕایگەیاندووە کە چەند مەرجێک هەیە بە بێ ئەوەی کە ئاماژە بە مەرجەکان بدات.

ناوبراو ڕایگەیاندووە کە هاوپەیمانییەکەی ڕەوتی حیکمە تەواو بووە و تەنیا لایەنی کوردیی ماوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە کە پێشتر هەواڵی ڕێکەوتنی نهێنی ڕەوتی سەدر و پارتی دیمۆکراتی کوردستان بڵاو کرایەوە./.