کارەبا کەمیکردووە

(0) / / كوردستان / کوردستان


Mar 31, 2023

قەبارەی فۆنت:
کاریگەرییەکانی بڕیارەکەی دادگای پاریس تەنیا زیانی سەر داهاتە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان نەبووە و وەزارەتی کارەباش ڕایگەیاندووە کە وەبەرهێنانی کارەبای هەرێم کەمیکردووە.
ئومێد ئەحمەد وتەبێژی وەزارەتی کارەڤای حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە کە بڕیارەکەی دادگای پاریس بووە هۆی ڕاگرتنی وەبەرهێنانی نەوت لە چەند کێڵگەیەکی هەرێم و بەو هۆیەوە وەبەرهێنانی کارەبا کەمیکردووە بە جۆرێک لە ئێستادا لە وێستگەی کارەبا لە گەرمیان کە بە غازی کێڵگەی حەسیرە کارەبا بەرهەم دێنێت 80 مێگاوات کارەبا کەمیکردووە و لە وێستگەی خورمەڵەش لە هەولێر بە بڕی 250 مێگاوات کارەبا کەمیکردووە.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە بەمەش 330 مێگاوات کارەبای هەرێم کەمیکردووە و وەزارەتی کارەبا لە هەوڵدایە بە پشت بەستن بە کارەبای هایدرۆپاوەری هەر دوو بەنداوی دەربەندیخان و دوکان و وێستگەکانی غازی سلێمانی و هەولێر ئەو کەمبوونەوە قەرەبوو بکاتەوە./.